هەواڵ- کوردستان
سەرکردایەتى یەکێتى کۆدەبێتەوە
کۆباس_
بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەلاچوالان کۆببێتەوە.
میدیاى فەرمى یەکێتى بڵاویکردەوە، بڕیارە سەعات
٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ ٢١-١١-٢٠٢٠ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە قەلاچوالان کۆببێتەوە.
ئاماەى بەوەشکردووە، لەکۆبونەوەکەدا هەندێک کاروباری
ناوخۆی حزب و پێشهاتەکانی بارودۆخی کوردستان و عیراق تاوتوێ دەکرێن.