هەواڵ- کوردستان
وەزیری پێشمەرگه: "سوکایەتی بەئاڵا قبوڵکراو نیەو، پەیامێکی مەترسیدارە
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی
کوردستان رایگهیاند. سوتاندن و بێڕێزی کردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان، کە سەدان و هەزاران
پێشمەرگەی قارەمان و خەباتگێڕ و تێکۆشەری ئەم نەتەوەیە، لە ژێر سێبەرەکەیدا گیانی خۆیان
بەخشیوە، قبوڵکراو نیەو " بەتوندی ئیدانەی دەکەین."
ئاماژە بەوەشدەکات: پەلاماردانی بارەگای هەر حزب
و لایەنێک، دواتر سوکایەتی کردن بەئاڵای کوردستان، پەیامێکی روونەو، دەخوازێت هەرچی
زووە ململانێ حزبییەکان و گرژییە سیاسیەکان بەلاوە بنرێت و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی
گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، یەکدەنگ ویەکهەڵوێست بن، بۆ پاراستنی پیرۆزییەکان و رووبەڕوبونەوەی
مەترسییەکانی ئێستاو ئایندە.
وەزیری پێشمەرگە هۆشداری دەدات و دەڵێت: دەستبردن و سوکایەتی
کردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراونیەو، دەبێ ئەنجامدەرانی بەزووترین
کات رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان
لەهەموو ئان و ساتێکدا، پارێزەری خاک و ئاڵای پیرۆزی کوردستانین، وەک بیلبیلەی چاومان
دەیپارێزین.