هەواڵ- جیهان
بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا پێدانی ڤاکسین دەستپێدەکەن
کۆباس_
هەریەک لە وڵاتانی بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا پێدان و دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەستپێدەکەن.
رۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى رایگەیاندوە، لەوانەیە پڕۆسەى ڤاکسین پێدان لە بەریتانیا زۆر زوتر لە ئەمەریکا دەستپێبکات و ئەگەرى هەیە ڤاکسینەکەى (فایزەر – بیۆنتیک) لەماوەى کەمتر لە یەک هەفتەدا پەسەند بکرێت و پڕۆسەى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆناش لە رۆژى (1)ى کانونى یەکەم لە بەریتانیا دەستپێبکات.
بەپێى ئەو سەرچاوەیەى تەلەگراف، حکومەتى بەریتانیا پلانى داناوە، لە ١-١-٢٠٢٠ وە دەست بە ڤاکسین لێدان بکات و پڕۆسەکەش تا مانگى ٤-٢٠٢١ بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەشدا سەرجەم کەسانى پێگەشتو لە وەرگرتنى ڤاکسینەکە سودمەند دەبن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەڵمانیا و ئیسپانیا کاتی دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنایان ئاشکرا کرد، ئەڵمانیا مانگی داهاتوی ئەمساڵ و ئیسپانیاش مانگی یەکی ساڵی داهاتوو پێکوتە دابەش دەکات.