هەواڵ- جیهان

بایدن ژمارەیەك لە وەزیرانی ئیدارەكەی ئاشكراكرد

23/11/2020

814 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_ 

لە نێو ئەو كەسایەتییانەی كە بایدن وەك بەشێك لەپێكهاتەی ئیدارەكەی ئاشكرای كردن، جۆن كیری وەزیری پێشووی دەرەوە هەیە كە دەبێتە نوێنەری تایبەتی سەرۆكایەتی بۆ كاروباری كەشوهەوا.

هاوكات ئەلیخاندرۆ مایۆركاسی بۆ وەزیری ناوخۆ دیاریكرد، بەوەش دەبێتە یەكەم ئەمریكی بەرەچەڵك كوبی كە ئەو پۆستە وەربگرێت.

تۆماس گرینفیڵد دەبێتە باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان و جاك سولیڤانیش راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی داهاتوی ئەمریكا دەبێت.

جۆ بایدن، ریما دودینی كرد بە بەڕێوەبەری نوسینگەی یاسایی كۆشكی سپی و ئەویش دەبێتە یەكەم ئەمریكی بەرەچەڵەك عەرەب كە ئەو پۆستەى پێدەدرێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations