هەواڵ- جیهان
پوتن: پێویستە ڤاكسین بۆ هەموان بەردەست بێت
کۆباس_
سەرۆكی روسیا داوای یەكخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دەكات بۆ
بەرەنگاربونەوەی پەتای كۆرۆنا کۆڤید - 19 و بەپێویستیشی دەزانێت ڤاكسین بۆ هەموو
دانیشتوانی زەوی بەردەست بێت.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا لەوتارێكیدا سەركردەكانی
وڵاتانی گروپی 20ی هان دا كە بە یەكگرتویی بەرەنگاری پەتای كۆرۆنا ببنەوە.
پوتین وتیشی روسیا ئامادەیە پێشكەوتنەكانی لەو
بوارەدا لەگەڵ وڵاتانی دیكە ئاڵوگۆڕ بكات.
ئەوەشی خستەڕوو كە ئێستا روسیا پێشەنگە لەبواری
بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا و دوو ڤاكسینی تۆمار كردوە كە یەكێكیان
بەكاریشهێنراوە.
ڤلادیمێر پوتن وتیشی، ئەو ئاڵنگارییەكی ئێستا
روبەڕوی مرۆڤایەتی بوەتەوە بریتییە لەدڵنیابونەوە لەوەی ڤاكسین بۆ هەموو كەسێك
بەردەست بێت بۆ ئەوەی لەپەتای كۆرۆنا بیانپارێزێت.
پوتن هیواشى خواست
کۆنگرەى داهاتووى گروپى وڵاتانى 20 بەشێوەى ڕاستەخۆ ئەنجامبدرێت و ژیانى مرۆڤایەتى
ئاسایى ببێتەوە.