هەواڵ- کوردستان

گوندێکی هەرێم مەملەکەتی ئارامی ژنانە

26/11/2020

1482 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

ئەگەرچی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێم، توندوتیژی دژ بە ژنان، گەیشتووەتە لوتکە، بەڵام گوندێکی ئیدارەی ڕاپەڕین بوەتە مەملەکەتی ئارامی ژنان.

ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاویکردوەتەوە، گوندی (کەوبین)، لە ڕوی ئیدارییەوە سەر بە شارەدێی سەر کەپکانە لە سنووری شارۆچکەی ڕانیە ٤٥ ماڵ لە گوندەکەدا هەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٢٠٠ کەسن.

کەوبین توندوتیژی دژ بە ژنانی تێدا نییە و سازگار مەلا فەتاح دانیشتووی گوندی کەوبین، دەربارەی دۆخی ژنان لە گوندەکەیاندا وتی: " ژنان و پیاوان زۆربەی کارەکانمان بە یەکەوە ئەنجام دەدەین، گوندی کەوبین گوندێکی بێ جیاوازییە لە نێوان ژن و پیاودا، ۱۲ ساڵە هاوسەرگیریم کردووە و لەم گوندە دەژیم، تا ئێستا بۆخۆم و نە کەسی دیکەم نەبینیوە توندوتیژی بەرامبەر کرابێت”.

 پەروین عەبدوڵا توێژەری دەروونی و ئەندامی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، وتی: ئێمە لە ماوەی ڕابردوو پرۆژەیەکمان دەستپێکرد لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە ژێر ناوی نا بۆ توندوتیژی، دوای کۆبوونەوە و چەندین سمینار لە چەند گوندێکی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە هەر دوو شارۆچکەی ڕانیە و شارۆچکەی پشدەر پێنج گوندمان هەڵبژارد کە کەمترین توندوتیژیان تێدا ئەنجام دراوە، سێ گوند لە ڕانیە و دوو گوند لە پشدەر کە یەکێکیان گوندی کەوبین-ە.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations