هەواڵ- کوردستان
گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی پەرلەمانی عێراق کرا
كۆباس_
پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە فەرمی رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق کرا.
د.رێبوار کەریم ەندامی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بە نوێنەرایەتی ئەو پەرلەمانتارانەی واژویان لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران کردوەو هەروەها بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ بە فەرمی پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی د. هەیسەم جبوری و ئەندامانی لیژنە هەریەک لە ئەحمەد حاجی رەشید، هۆشیار عەبدوڵا، د. جەمال کۆچەرکرا، تا رێکارە یاساییەکانی تەواو بکرێت.