هەواڵ- کوردستان
لەم شوێنەی هەرێم پلەی گەرما بۆ سفر دابەزی
کۆباس_
کەشناسی هەرێم نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ پێنجشەممەی لە ناوچەکان بڵاوکردەوە.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند. نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ کە (سفر) ه لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە چۆمان پلەی گەرما ٣ یەو لە سۆران و هەڵشۆ ٦ پلە، پیرمام و ڕەواندوز ٧ پلە، بارزان ٨ پلەو قەڵادزێ و بازیان ٩ پلەی سیلیزیی-ە.