هەواڵ- کوردستان
لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە
کۆباس_
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ١-١٢-٢٠٢٠ ، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوەو تاوتوێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکات.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا لەقەزای چەمچەماڵ لەکاتی کردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرت، رایگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆببێتەوە و رەوشی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە تاوتوێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی پابەندبونی هاووڵاتیان دەکەن کە بەهۆی جێبەجێکردنی رێکارەکان ژمارەی رۆژانەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمیکردوە و دوای وەرگرتنی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیش لەکۆبونەوەکەدا بڕیار لەسەر بەردەوام بون یان درێژەدان بە پڕۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین دەدرێت.