هەواڵ- کوردستان
راپەرین لە زیندانێک رویدا
کۆباس_
زیندانیانى گرتوخانەى ورمێ لەدواى خۆسوتاندنى
یەکێک لە زیندانیان راپەرینیان ئەنجامداوە و دژ بەهێزە ئەمنییەکانى ناو زیندانەکە
وەستاونەتەوە و لە ئاکامى ئەو روبە رووبونەوەیە 15 زیندانیکراو بەشیوەیەکى سەخت
برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان.
رێکخراوى هەنگاوى تایبەت بە مافەکانى مرۆڤ لە
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەیەکى زۆرترى زیندانییەکان لە
نەخۆشخانەى ناو زیندانەکە لە ژێر چاودێرى
پزیشکیدان.
راپەرینەکەش بەهۆى خۆسوتاندنى زیندانییەکەوە
بوە بە ناوى (حوجەت کازم نەژاد)ە و ماوەى سزادانەکەى تەواو بووە و بەڵام بەبێ هۆکار ئازاد ناکرێت، ژمارەى زیندانیکراوە راپەریوەکان زیاتر 1000 گیراوى ناو
بەندینخانەى ورمێ یە.