هەواڵ- کوردستان

ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ هه‌ڕ‌ەمه‌كی ته‌قه‌یان ده‌كرد ده‌ستگیر كران

26/11/2020

516 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_ 

سێ کەس لەتەقەکەرانی هەڕەمەکی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییه‌وه‌ دەستگیرکران.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند كه‌ له‌میانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دەستگیرکردن و ڕێگریکردن لەوکەسانەی کە بەتەقەی هەڕەمەکی دەیانەوێت ئارامی هاوڵاتیان تێکبدەن، سێ کەس بەناوەکانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) ده‌ستگیر كران كه‌ له‌ نزیک زانکۆی چەرمۆ لەقەزای چەمچەماڵ تەقەی هەڕەمەکیان کردبوو.

راشیگه‌یاند كه‌ تۆمەتباران دانیشتوی چەمچەماڵن و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەبڕیاری (570) ڕاگیراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو دەمانچە و یەک کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)دا گرتووه‌ كه‌  تەقەکەرەکان به‌كاریان هێناوه‌

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations