هەواڵ- جیهان

زانیاری لەسەر سێ رۆژ تاریک بونی جیهان

27/11/2020

1081 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لەوە دەکرێت، لە کۆتایی ئەمساڵدا، لە ئەنجامی زریانێكی جیۆموگناتیسی لەم مانگەدا رودەدات، بۆ ماوەی سێ رۆژ جیهان تاریك دەبێت.

لەو بارەیەوە دكتۆر جاد قازی سەرۆكی پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە فەلەكییەكان لە میسر رایگەیاند، دروست نییە و بەشێكە لەو دەنگۆیانەی لە كۆتایی هەمو ساڵێكدا بڵاودەبێتەوە لەگەڵ وتەی ژمارەیەك فەلەكناس كە باس لە كۆتاییهاتنی جیهان دەكەن.

 ئاماژەی بەوەشكرد، رێكەوتی 14 كانونی یەكەم نیمچە خۆرگیران لە هەندێك شوێن رودەدات و لە هەندێك شوێنی دیكە خۆرگیرانی تەواوەتی رودەدات.
ئەو دكتۆرە میسرییە ڕاشیگەیاندوە، هەندێك پێیانوایە رودانی هەندێك دیاردەی گەردونی دەبێتە هۆی كارەسات و كێشەی گەورە بۆ هەسارەكەمان، بەڵام ئەو بۆچونانە بەتەواوی
هەڵەیە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations