هەواڵ- جیهان

لە بەریتانیا مەترسی نەمانی خۆراک هەیە

13/12/2020

1541 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

بەرپرسانی بەریتانی هۆشداریدەدەنە گەورە بازاڕەکان و داوایان لێدەکەن خۆراک و دەرمان کۆگا بکەن, ئەوەش بەهۆی مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانی خۆراكە لەو وڵاتە.

لە ئەگەری چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا بەبێ رێککەوتن، مەترسی هەیە کێشەی کەمی خۆراک روبەڕوی بەریتانیا ببێتەوە، بەو هۆیەوە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا داوایان لەو كۆمپانیایانە كردووە كە دەرمان و ئامێرە پزیشكییەكان و ڤاكسینەكان دابین دەكەن بۆ ماوەی شەش هەفتە هەڵیبگرن و بەپێی پێویست نەبێت بەكارینەهێنن.
رۆژی شەممەی رابردوو دانوستانەكانی نێوان بەریتانیا و یەكێتی ئەوروپا بۆ بازرگانی بەردەوام بوو بۆ ئاڵوگۆڕكردنی مامەڵەی بازرگانی.

ئەمڕۆش جارێکی تر گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە کە بەدوا دانیشتن دادەنرێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations