هەواڵ- کوردستان

لە سێ شاری هەرێم بەفر دەبارێت

14/12/2020

4180 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە، سبەینێ هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست دەریاى سوور .سبەى بە تایبەت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ باران بارین چالاک دەبێت و تەواوى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران بارینە .

بەپێی پێشبینیەکەی کەشناسی، سبەینێ لەسەر لوتکەی چیاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بەفر دەبارێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations